ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە

- لە 2-3-1926 حكوومەتی بەریتانیا لە ڕاپۆرتێكدا لە بەردەم كۆمەڵەی گەلان ئاشكرای كرد كە گەلی كوردستان 17%ی خەڵكی عێراق پێكدێنن، هەروەها كورد بە ڕێژەی 32% لەنێو ریزەكانی پۆلیس، 14% لە سوپا، 23% كرێكاری هێڵی ئاسنی پێكدێنێت، هەروەها 14 نوێنەری لە كۆی 88 نوێنەری ئەنجومەنی نوێنەرانی هەیە.

 

- لە 2-3-1936 ویلایەتی تێكساس سەربەخۆیی خۆی لە مەكسیك راگەیاند.

 

- لە 2-3-1956 مەغریب سەربەخۆیی خۆی راگەیاند و لە كاردانەوەیەكیشدا حكوومەتی فەرەنسا دانی بە سەربەخۆییەكەدا نا.

 

- لە 2-3-1993 لە شاری هەولێر، لە جێگەی رۆژنامەی ئەلتەئاخی، رۆژنامەی برایەتی بڵاو كرایەوە، دەرچوونی برایەتی درێژەدان بوو بە رۆژنامەی ئەلتەئاخی كەلە حەفتاكانی زایینیدا بڵاو دەكرایەوە. دەرچوونی رۆژنامەی ئەلتەئاخی بەرهەمێكی تری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو، یەكێك بوو لەو دەسكەوتانەی كە رێكکەوتنامەكەی 29ی حوزەیرانی 1966 ی نێوان شۆڕشی كوردستان بۆ گەلی كوردستانی بەدەست هێنابوو، یەكەمین ژمارەی رۆژنامەی ئەلتەئاخی لە 29ی نیسانی 1967 بلاو كراوەتەوە.    

 

- لە 2-3-2001 بە دەستپێشخەریی مەعمەر قەزافی سەرۆكی ئەوكاتی لیبیا، زیاتر لە 30 ولاتی ئەفریقی یاسای دامەزراندنی یەكێتیی ئەفریقایان ئیمزا كرد.

 

- لە 2-3-2003 سەركردایەتیی هاوبەش بۆ باشووری كوردستان پێكهێنرا كە سەرۆك بارزانی و جەلال تاڵەبانی سەرپەرشتیی ئەو سەركردایەتییانەیان دەكرد.

 

- لە 2-3-2003 لە شاری هەولێر لەدژی هەڕەشەكانی توركیا بۆ هێنانی سوپا بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان خۆپیشاندانێكی جەماوەریی گەورە ساز كرا كە بە گوتەی رێكخەرانی خۆپیشاندانەكە زیاتر لە 500 هەزار كەس بەشداربوون.

 

لە 2-3-2015 هێزەكانی پێشمەرگە هێرشێكی بەربڵاوی تیرۆریستانی داعشیان لە شنگال تێكشاند كە لەو هێرشەدا تیرۆریستان سێ ئۆتۆمبێلی مینڕێژكراویان بەكار هێنا و هەر سێ‌ ئۆتۆمبێلەكە خۆكوژی تێدا بووە و هێرشەكەشیان لە چوار قۆڵەوە ئەنجام دابوو و تیكشكێنران. فەرماندەكانی پێشمەرگە رایانگەیاند كە لە ئاكامی تێكشكانی تیرۆریستانی داعش؛ 40 چەكداریان كوژران و 12 لاشەشیان كەوتووەتە  دەستی پێشمەرگە. هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە گەڕەكی قەڵای شنگال و تل زەینەب لە رۆژئاوای شاری شنگال و سەنتەری شارەكە بوو.

 

- لە 2-3-2016 تیرۆریستانی داعش چەند گوللە كاتیوشایەكیان ئاراستەی نزیك شوێنەكانی هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری رۆژئاوای دیجلە كرد كە ئەو گوللە هاوەنانە، هەڵگری گازی كولۆری قەدەغەكراو بوون، لە بەرامبەریشدا هێزەكانی پێشمەرگە و فڕۆكەكانی هاوپەیمانان تیرۆریستانی داعشیان بۆردومان كرد و لانیكەم 20 تیرۆریستیان كوشت. ئەو بۆردومانەی داعش لە گوندی "تیمارات"ەوە ئاراستەی نزیك سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە لە گوندی "كارێز" کران كە بەهۆی هەبوونی گازی كلۆر لەناو گوللە كاتیوشاكاندا ژمارەیەك پێشمەرگە تووشی تەنگەنەفەسی بوون و 15  پێشمەرگە و پێنج هاووڵاتی لە گوندی كارێز بۆ چارەسەركردن رەوانەی بنكەی تەندروستی لە گوندی "جگنە" كران.