كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگاکە: خەڵکی سلێمانی دوو ئیدارەیی رەت دەکەنەوە


سەرۆکی لیستی زەرد لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕای گەیاند، ھەر ھەوڵێک بۆ دوو ئیدارەیی بدرێت، شکست دەھێنێت و ڕای گەیاند کە خەڵکی سلێمانی دوو ئیدارەیی ڕەت دەکەنەوە.

زیاد کاکە ڕەزا، سەرۆکی لیستی زەرد لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، خەڵکی سلێمانی داوایەکی لەم شێوەیان نییە کە شارەکەیان ببێتە ئیدارەیەکی سەربەخۆ و خەڵکی لەگەڵ ئەوەدا نین کە ھەرێمی کوردستان بکرێتە دوو ئیدارە.

ڕوونیشی کردەوە کە خەڵکی چاوەڕوانن لە دوای ھەڵبژاردن و ئەو ئەنجامەی بەدەست ھاتووە، خزمەتگوزاری لە سلێمانی زیاد بکرێت و بژێویی خەڵک باشتر بکرێت. گوتیشی: ”ئێمە تەنانەت نازانین بودجەی سلێمانی چەندە و چۆنیش خەرج دەکرێت؟“.

ئەمە لە کاتێکدایە کە یەکێتی تاوەکوو ئێستا چەند جار لە ڕێگەی بەرپرسانیەوە، ئاماژەی دوو ئیدارەیی داوە و وەک کارتێکی فشار بۆ سەپاندنی داواکارییەکانی بەکاری ھێناوە.