ئەمڕۆ لە گۆشەنگیای مێژووەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمڕۆ لە گۆشەنگیای مێژووەوە

- لە 27-2-1922 شۆڕشی میسر دەستی پێكرد و سەربەخۆیی خۆی راگەیاند.

 

- لە 27-2-1844 كۆماری دۆمەنیكا سەربەخۆیی خۆی لە هایتی راگەیاند و پدرۆ سانتانا بوو بە یەكەمین سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە.

 

- لە 27-2-1968 یەكێتیی میرنشینەكانی عەرەبی راگەیەنرا.

 

لە 27-2-1977 ئەحمەد حەسەن بەكر، سەرۆكی ئەوكاتی عێراق، محەمەد تەها نعێمی وەك سەركردەی فەیلەقی یەك دامەزراند بۆ ئەوەی بزووتنەوەی نوێی گەلی كوردستان سەركوت بكات.

 

لە 27-2-1994 شاعیری هاوچەرخی كوردستان محەمەدعەلی مەدهۆش كۆچی دوایی كرد، ئەم شاعیرە نوێخوازە لە ساڵی 1919 لە شاری سلێمانی هاتۆتە ژیانەوە، لە ساڵی 1939ەوە شیعری نووسیووە و یەكەمین شیعری لە ساڵی 1940دا لە رۆژنامەی ژیندا بڵاو كردووەتەوە.

 

لە 27-2-1995 ژمارەیەك تیرۆریست لە ناوەڕاستی یەكێك لە قەرەباڵغترین بازاڕی شاری زاخۆ، ئوتومبێلێكی مینڕێژكراویان تەقاندەوە. لە ئەنجامی ئەو تاوانە تیرۆریستییەدا 94 هاووڵاتی شەهید بوون و 185 كەسی تریش بریندار بوون، كە هەموویان زەحمەتكێش و كرێكار و كاسبی شاری زاخۆ بوون. دوابەدوای تاوانەكە زاخۆ جەماوەری كوردستان زۆر بە توندی ئەو تاوانەی تیرۆریستانیان سەركۆنە كرد، چەندین كەسایەتیی سیاسی و پارتی سیاسی دەرەوە و ناوەوەی كوردستان تاوانەكە.

 

- لە 27-2-2009 بنیدێكتی شازدەیەم پاپای ڤاتیكان پێشوازی لە سەرۆك مەسعوود بارزانی كرد و رۆڵی سەرۆك بارزانی لە ناوچەكەدا بەرز نرخاند و راشیگەیاند كە پێكەوەژیان و یەكتر قبووڵكردنیشی لە هەرێمی كوردستان جێی بایەخە.