ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە

- لە 26-2-1948 نزیكەی 500 هاووڵاتی لە پارێزگای سلێمانی، زاخۆ و ڕانیە بۆ بەشداریكردن لە خۆپیشاندانی دژی پەیمانی پۆرتسمۆس گەیشتنە بەغدا.

 

لە 26-2-1986 سوپای ئێران ئۆپەراسیۆنی سەربازیی (والفجر9) لە پارێزگای سلێمانی دەست پێ كرد.

 

لە 26-2-1991 دوای ئەوەی كە هێزەكانی عێراق لە كوێت پاشەكشەیان كرد، هێرشی هاوپەیمانان لەدژی عێراق ڕاگیرا.

 

لە 26-2-1992 سەرۆك بارزانی لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ ئەورووپا، لە لەندەن لەگەڵ جۆن مێجەری سەرۆكوەزیری بەریتاینا كۆ بووەوە. لە پاش راپەڕینی گەلی كوردستان و بەر لەوەی لە 19ی ئایاری 1992دا هەڵبژاردنی گشتی لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت، بەمەبەستی كۆكردنەوەی پشتیوانی بۆ دۆزی رەوای كوردستان و زیاتر پێشخستنی ئەزموونی دیموكراتی و ئازادی كوردستان و رێخۆشكردن بۆ هەڵبژاردنی پەلەمانی كوردستان، سەرۆك بارزانی سەردانی چەند وڵاتێكی ئەورووپیی كرد. لە هەمبەر بە دەنگەوەهاتنی كۆرەوی گەلی كوردستان و پاراستنی ناوچەی ئارام و دژە فڕین، سەرۆك بارزانی سوپاسی بەریتانیای كرد كە هاوكات لەگەڵ ئەمریكا و فەرەنسا، گەلی كوردستانیان لە هێرشی زەمینی و ئاسمانیی رژێمی بەعسی ڕووخاوی بەعس پاراست.

 

لە 26-2-1996 دانیشتنی دادگای بەرلین بۆ لێكۆڵینەوە لە شەهیدكردنی دكتۆر سادق شەرەفكەندی سکترێری پێشووتری (حدکا) و هەڤاڵانی دەستی پێكرد و تێیدا كە بەرپرسی ئاسایشی ئەڵمانیا ئامادە بوو و پاش چەندان دانیشتن و لێکۆڵینەوە ئەنجامی دادگاییەکە ئەوە بوو کە بەرپرسانی باڵای ئێران ئەنجامدەری ئەو تیرۆرەن و بە تاوانبار ناسێندران.

 

لە 26-2-1797 بەریتانیا یەكەمین دراوی كاغەزیی چاپ کردد كە پێكهاتبوو لە یەك جنێهی و دوو جنێهی.

 

لە 26-2-1999 عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری دەستبەسەركراوی پەكەكە بۆ دوورگەی ئیمرالی گواسترایەوە.

 

لە 26-2-2003 كۆنگرەی سێیەمی مافناسانی كوردستان لە شاری سلێمانی ساز كرا.

 

لە 26-2-2015 مەسعوود بارزانی سەرۆكی ئەوکاتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی کوردستان كۆ بووەوە. سەرۆك بارزانی ئەنجامی سەردانەكەی بۆ ئەورووپا و بەشداریی لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونیخ خستە ڕوو و رایگەیاند كە خەڵكی وڵاتانیش كوردستان و پێشمەرگە وەك تاكە هێز دەناسن كە توانیویەتی تەلیسمی داعش بشكێنێت، هەروەها گوتی بۆ ئێستا و داهاتووشمان هیچ چەكێك هێندەی یەكڕیزیمان كاریگەر نییە.