ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە

- لە 23-2-1923 سمایل خانی شكاك ناسراو بە سمكۆی شكاك لەگەڵ 400 سوارەوە بۆ پشتگیریكردن لە حكوومەتی شێخ مەحموودی حەفید، گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن شێخ مەحموودی حەفیدەوە بە ڕەسمی پێشوازی لێ‌ كرا. سەردانەكەی سمایل خان نارەزایی توندی بەریتانیای لێ كەوتەوە و لەڕێگەی فڕۆكەوە بەیاننامەی بەسەر شاری سلێمانیدا بڵاو كردەوە و داوای كرد كە بە زووترین كات سمكۆ شارەكە بەجێ بهێلێت.

- لە 23-2-1963 بە راسپاردەی بارزانیی نەمر، جەلال تاڵەبانی و فوئاد عارف بە نوێنەرایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەشدارییان لە یادی دامەزراندنی كۆماری  عەرەبی یەكگرتوو لە قاهیرە كرد و لەگەڵ جەمال عەبدولناسر سەرۆكی میسر كۆبوونەوە.

 

- لە 23-2-1988 لە ناوچەی دوڵی جافاتییەوە یەكەمین هێرشی سەربازی رژێمی بەعسی لەناوچووی عێراق بۆ سرینەوەی گەلی كوردستان دەستی پێكرد كە بە یەكەم قۆناغی ئەنفال دەناسرێت. هێرشەكە گوند و ناوچەكانی دوڵی جافایەتی گرتەوە و دواتربە هێرشی ئەنفالی یەك ناونرا. هێرشەكانی ئەنفال لە چوارچێوەی هەشت هێرشی سەربازیدا ئەنجام دراون دەرەنجامەكەشی قەتڵ و عامكردنی پتر لە 180 هەزار هاووڵاتیی كوردی بێ‌تاوان و وێرانكردنی پتر لە چوار هەزار گوندی كوردستانی لێ‌ كەوتەوە.

 

- لە 23-2-1917 شۆڕشی بۆلشەڤیك لە رووسیا دەستی پێكرد.

 

- لە 23-2-1955 لووتكەی بەغدا لە نێوان نووری ئەلسەعید سەرۆكوەزیرانی عێراق و عەدنان مەندەریس سەرۆك وەزیرانی توركیا، هەروەها سەرۆكوەزیرانی ئێران و پاكستان ئیمزا كرا بۆ ئەوەی رێگە لە بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان بگیرێت و دواتریش لە 4ی نیسانی هەمان ساڵ بەریتانیاش بوو بە ئەندامی ئەو رێككەوتنە.

- لە 23-2-1966 لیوا سەلاح حەدید كودەتایەكی سەربازیی بەسەر ئەمین ئەلحافز سەرۆكی حزبی بەعسی سووریادا كرد كە حافز ئەلئەسەد یەكێك لە كوودەتاچییەكان بوو.

 

لە 23-2-1991 بۆ رزگاركردنی كوێت لە چوارچێوەی دەستپێكردنی شەڕی زەمینیی كەنداو هێزەكانی هاوپەیمانان هاتنە ناو خاكی عێراق.

 

لە 23-2-2010 گۆرانیبێژی بەناوبانگی كورد گولبەهار لە نەخۆشخانەیەكی شاری بەغدا كۆچی دوایی كرد و تەرمەكەشی لە شاری نەجەف بە خاك سپێردرا. خانمە گۆرانیبێژ گولبەهار لە سالی 1929 لە شارۆچكەی ئامێدی باشووری كوردستان بەدایك بووە.