كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە

ئەمڕۆ لە گۆشەنیگای مێژووەوە، گۆشە و بەشێکی نوێی ئاژانسی هەواڵی (باسنیوز)ەوە کە ڕۆژانە بە شێوەی سەرەتایی دەپەرژێتە سەر ڕووداو و پێشهاتە مێژووییەکانی کورد و کوردستان و پاشان ناوچەکە و جیهان.

 

- لە 20-2-1918 (یوونس رەئوف) ناسراو بە دڵدار شاعیری بەناوبانگی كورد لە کۆیە لەدایك بووە كە خاوەنی سرەودی نەتەوەیی ئەی رەقیبە، هەروەها یەكەمین شیعری لە ساڵی 1935 نووسراوە و لە گۆڤاری روناكیدا بڵاوی كردووەتەوە. دڵداری شاعیر لە 12ی تشرینی دووەمی ساڵی 1945 لە هەولێر كۆچی دوایی كردووە و پاشان چەندان ساڵ تەرمەکەی براوەتەوە شاری کۆیە.

 

- لە 20-2-2001 تەرمی سەرکردەی شۆڕشگێڕی كورد شەهید (فرەنسۆ هەریری) لەنێو ئاپۆرای جەماوەریدا بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی لە شارۆچكەی هەریر بە خاك سپێردرا.

 

- لە 20-2-2005 لە دووكان هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان كۆبوونەوە بۆ ئەوەی ئاسەواری دوو ئیدارەیی نەهێڵن.

 

- لە 20-2-1960 هونەرمەندی بەناوبانگی كورد (ئەیاز زاخۆیی) لەدایك بووە. ئەیاز زاخۆیی لە 20-1-1986 لە نەخۆشخانەیەكی شاری موسڵ كۆچی دوایی كرد.

 

- لە 20-2—1997 وەزارەتی ناوەخۆی هەرێمی كوردستان مۆڵەتی كاركردنیدا بە بزووتنەوەی جووتیاران و چەوساوانی كوردستان دا كە لەلایەن "باپیر كامەلا"وە دامەزرابوو.

 

- لە 20-2-1998 كۆفی عەنان سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان سەردانی بەغدای كرد بۆ ئەوەی سەدام حوسێن رازی بكات كە تیمەكانیان پشكنین بۆ چەند بنكەیەكی سەربازی بۆ دۆزینەوەی چەكی كیمیایی ئەنجام بدەن.

 

- لە 20-2-1911 دوایین ژمارەی رۆژنامەی (چینگ یاو)ی چینی دەرچوو كە كۆنترین رۆژنامەی جیهانە و یەكەمین ژمارەی لە ساڵی 713 دەرچووە.