نەتانیاھۆ بۆ بەرپرسانی ئێران: بیر لە هێرش بکەنەوە دوایین ئاھەنگی شۆرشتان دەگێڕن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

نەتانیاھۆ بۆ بەرپرسانی ئێران: بیر لە هێرش بکەنەوە دوایین ئاھەنگی شۆرشتان دەگێڕن

 

 

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی لەناوبردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و رایدەگەیەنێت، بیر لە هێرش بکەنەوە، ”دوایین ئاهەبگی شۆڕشەکەتان دەگێڕن“.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئیسرائیل، بنیامین نەتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە رایگەیاندووە، وڵاتەکەی ھەڕەشەکانی ئێران بە ھەند وەردەگرێت، ”ئەگەر سوپای پاسداران ھێرش بکاتە سەر تەلئەبیب و حەیفا، دوایین جاریان دەبێت، کە ئاھەنگی ساڵیادی شۆرشەکەیان بکەنەوە“.

 

رۆژی دووشەممە 11-2-2019، لە ساڵیادی شۆرشی ئیسلامیی ئێران، یەدوللا جەوانی، جێگری سیاسیی سوپای پاسداران رایگەیاند، ئەمەریکا بە ھەموو تواناکانییەوە بوێریی ئەوەی نییە تەنیا یەک گوللە بتەقێنێت و دەبێت ئەوە بزانێت، کە ”ئەگەر ھێرشمان بکاتە سەر، تەلئەبیب و حەیفا لە سەر رووی زەوی دەسڕینەوە“.

 

شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە سەرەتای مانگی 2ـی 1979 بە سەرکردایەتیی ئایەتوڵڵا روحوڵڵا خومەینی هەڵگیرسا و دوای سەرکەوتنی، کۆماری ئیسلامیی ئێران راگەیەندرا.