ڤه‌نزوێلا چۆن به‌مڕۆژه‌ گه‌یشت؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ڤه‌نزوێلا چۆن به‌مڕۆژه‌ گه‌یشت؟

كاتێك كه‌ خوان گوایدو، سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی ڤه‌نزوێلا خۆی وه‌ك سه‌رۆك كۆمار ناساند، قه‌یرانی ناوهخۆیی ئه‌و وڵاته‌ چووه‌ نێو قۆناغێكی نوێوه‌ و گه‌وره‌ترین كێشه ڕووبه‌ڕووی نیكلاس مادۆرۆ، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ بووه‌وه‌.

 

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ قۆناغه‌كانی گۆڕانكاریی سیاسیی ڤه‌نزوێلا ده‌كات دوای كۆچی دوایی هۆگۆ چاڤێز و له‌ هه‌مانكاتدا سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی ئابووری.

 

ئاداری 2013: هۆگۆ چاڤێز، دوای 14 ساڵ له‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆماریی ڤه‌نزێلا، له‌ ته‌مه‌نی 58 ساڵی به‌هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ گیانی له‌ده‌ستدا و نیكلاس مادۆرۆ، جێگری یه‌كه‌می چاڤێز به‌ پێی ده‌ستووری وڵات بووه‌ سه‌رۆك كۆمار.

 

شوباتی 2014: دوای ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانی مادۆرۆ ده‌ستیان به‌ مانگرتنی ناڕه‌زایه‌تییان كرد به‌ ناوی "ده‌رچوون" داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی مادۆرۆیان كرد، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان لیئۆپۆلدو لوپزسه‌ركرده‌ی دیاری ئۆپۆزسیۆنیان به‌ تۆمه‌تی نانه‌وه‌ی نائارامی ده‌ستگیر كرد.

 

كانوونی یه‌كه‌می 2015: به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ، یه‌كێتی هاوپه‌یمانی به‌رهه‌ڵستكاری حكوومه‌تی ڤه‌نزێلا دوای 16 ساڵ توانیی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ده‌ست بێنێت.

 

ئاداری 2016: ئه‌نجومه‌نی باڵای ڤه‌نزوێلا كه‌ له‌به‌رژوه‌ندیی حزبی سوسیالیستی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌نگی دا، رای گه‌یاند كه‌ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌نی له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت به‌ڵام دوای ناڕه‌زایی نێوده‌وڵه‌تی له‌ بڕیاره‌كه‌ی پاشگه‌زبووه‌وه، به‌ڵام ئه‌م رووداوه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ خۆپیشاندانی فراوان له‌ دژی حكوومه‌ت په‌ره‌ بسێنێت كه‌ له‌ ئه‌نجامدا زیاتر له‌ 100 كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌.

 

ته‌موزی 2017: حكومه‌ت داوای ئه‌نجامدانی راپرسی بۆ پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زراوه‌كان كرد. ئۆپۆزسیۆن ئه‌م ریفراندۆمه‌ی بایكۆت كرد. ئه‌نجومه‌نی دامه‌زراوه‌كان ده‌ستی به‌ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور كرد كه‌ هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ له‌ لایه‌نگری مادۆرۆ بوون و له‌ ئه‌نجامی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌، سه‌رۆك كۆمار تۆمه‌تبار كرا به‌ پێشێلكردنی دیموكراسی.

 

شوباتی 2018: گفتوگۆكانی نێوان حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن له‌باره‌ی كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار شكستی هێنا، حكومه‌ت رایگه‌یاند كه‌ ده‌نگدان له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵ ئه‌نجام ده‌درێت به‌ڵام حزبه‌ به‌رهه‌ڵستكاره‌كان بایكۆتیان كرد.

 

ئایاری 2018: له‌ كاتێكدا كه‌ به‌رهه‌ڵستكاران، حكومه‌تیان به‌ پێشێلكاری و كڕینی ده‌نگ تۆمه‌تبار كرد، مادۆرۆ به‌رامبه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و ئه‌مه‌ش وای كرد كه‌ حزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان، ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌ندامی لیما، وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای لاتین دانیان به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردندا نه‌نا.

 

كانوونی دووه‌می 2019: مادۆرۆ بێ گوێدانه‌ داواكاریی ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای لاتین، وه‌ك سه‌رۆك كۆمار بۆ ماوه‌ی 6 ساڵی دیكه‌ ده‌ست به‌كار بووه‌وه‌ و دواتریش خوان گوایدو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ڤه‌نزێلا ره‌خنه‌ی توندی له‌ مادۆرۆ گرت.

 

كانوونی دووه‌می 2019: گوایدو له‌ گه‌وره‌ترین خۆپیشانداندا رایگه‌یاند كه‌ مادۆرۆ سه‌رۆك كۆمار كاربه‌رێكه‌ره‌ و خۆی به‌ سه‌رۆك كۆماری نوێی ناساند و ئه‌مه‌ریكا و ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ڤه‌نزوێلا، دانیان پێدا نا و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ وڵاتانی توركیا و رووسیا و ئێرانیش پشتگیریان خۆیان بۆ مادۆرۆ دووپاتكرده‌وه‌.

 

به‌هۆی نائارامییه‌كانه‌وه‌، رۆژانه‌ 5 هه‌زار كه‌س ڤه‌نزێلا به‌جێدێلێن و ئاواره‌ی وڵاتانی ده‌رووبه‌ر ده‌بن و هه‌روه‌ها رێژه‌ی هه‌ژاریش گه‌یشتۆته‌ %80 .