كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

رێژەی ژنان لە دوو دەوڵەتی گەورەی جیهان کەم دەبێتەوە

 

 

رێژەی ژنان لە دوو دەوڵەتی گەورەی جیهان کەم دەبێتەوە و چارەسەریش ”کڕینی ژنە“.

 

رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، کە کۆماری چینی میللینو هیندستان پێویستییان بە 80 ملیۆن ژنە، بۆ نەهێشتنی جیاوازیی رێژەی پیاوان و ژنان.

 

رۆژنامەی (لۆفیگارۆ)ی فەرەنسی  بە پشتبەستن بە راپۆرتەکەی هیوامان رایتس وۆچ بڵاوی کردووەتەوە، لە چەندین ناوچەی هیندستان و چین بەرامبەر 120 پیاو، 100 ژن هەیە.

 

چاودێران بە رۆژنامەکەیان راگیاندووە، چارەسەر بۆ کەمکردنەوەی جیاوازی لە رێژەی ژن و پیاو، ؛کڕینی ژنە“ و هۆکاری ئەو جیاوازییەشیان بۆ لەباربردنی کۆرپەڵەی کچە لەناو رەحمی دایکان، بەهۆی کولتورە کۆنەکان، کە کوڕ بە باشتر دەزانن.