لە جەنگی جیهانیی یەکەمدا چی ڕووی دا؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە جەنگی جیهانیی یەکەمدا چی ڕووی دا؟

"چل وڵاتی تێیدا بەشدار بوون و 11 ملیۆن کەس بوونە قوربانی"

ئاگری جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له‌ ئه‌ورووپا گه‌شه‌ی كرد و 40 وڵاتی گرته‌وه‌، جه‌نگێك كه‌ به‌ پیشه‌سازیبوونی وڵاتان له‌ناو چوو. ئاگری جه‌نگ له‌ ساڵی 1918 دامركا، به‌ڵام ده‌رهاوێشته‌كانی کە ئەمڕۆ سەد ساڵە بەسەر کۆتاییهاتنیدا تێپەڕ دەبێت، به‌تایبه‌تی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین هێشتا به‌ ڕوونی دیار نین.

 

جه‌نگی یەکەمی جیهانی، یه‌كه‌مین جه‌نگ بوو كه بۆ یه‌كه‌مجار سوود له‌ فڕۆكه‌ و تانك و تۆپ وه‌رگیرا، چه‌كی كیمیایی ده‌یان هه‌زار كه‌سی به‌ره‌و مه‌رگ راكێشا، پێشكه‌وتنی پیشه‌سازی شێوه‌ی جه‌نگی له‌ بنه‌ڕه‌تدا گۆڕی، له‌ هه‌ندێك رۆژدا تا 60 هه‌زار سه‌رباز له‌ به‌ره‌كانی ڕۆژئاوا و باشوور و رۆژهه‌ڵات ده‌كوژران.

 

شه‌ڕ له‌ 11ی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1918 به‌ ئاگربه‌ستی كه‌مپه‌ینی فه‌ره‌نسا كۆتایی هات، ئه‌لمانیا و  هاوپه‌یمانه‌كانی دوای 1015 ڕۆژ شه‌ڕكردن ته‌سلیم بوون. 11‌ ملیۆن كه‌س كوژران و 20 ملیۆنی دیكه‌ش بریندار و په‌كه‌كه‌وته‌ بوون.

 

جه‌نگی یەکەمی جیهانی، یه‌كه‌مین جه‌نگ بوو كه‌ هه‌موو جیهانی گیرۆده‌ی خۆی كردبوو و 40 وڵات تێیدا به‌شدرابوون، 4 زلهێزی جیهان له‌ كۆتاییدا له‌ناو چوون، له‌ رووسیا و ئه‌ڵمانیا شۆڕش كرا و ئیمپراتۆریه‌تیان كۆتایی هات و له‌ ئه‌ڵمانیا دیموكراسی هاته‌ كایه‌وه‌ و ئیمپراتۆریه‌تییه‌كانی نه‌مسا و مه‌جه‌ر و عوسمانی دابه‌ش بوون، له‌ كۆتاییدا هه‌ندێك نه‌ته‌وه‌ مانه‌وه‌ كه‌ به‌رله‌وه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌ك ئیمپراتۆریه‌تدا ده‌ژیان.

 

لایه‌نه‌كانی سه‌ركه‌وتوو جه‌نگ، بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ له‌ شاری ڤێرسای فه‌ره‌نسا كۆبوونه‌وه‌ و په‌یماننامه‌یه‌كیان واژۆ كرد، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌مریكا، ئه‌م سێ وڵاته‌ زۆرترین بڕیاریان له‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بچووكدا ده‌ریان كرد، سنوری نوێ دانران، بۆ ئه‌مریكا و ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوین، لایه‌نه‌ شكستخواردووه‌كان ناره‌ره‌زایه‌تییان نیشاندا و هه‌ستیان كرد كه‌ نادادپه‌روه‌ری به‌رامبه‌ریان كراوه‌، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان له‌ ئه‌ڵمانیا فراوانتر بوون، له‌ كۆتاییدا به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌ له‌ سه‌دای خاكی خۆی له‌ده‌ست دا.

 

ڤودرۆ ویلسۆن، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا بۆ پاراستنی ئاشتی پلانێكی خسته ‌ڕوو، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تیی دامه‌زراند كه‌ ئێستاش له‌ناو رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه‌، به‌ڵام ئێستاش ئه‌مریكا به‌شداریی له‌و رێكخراوه‌دا نه‌كرد، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌و رێكخراوه‌ ببێته‌ رێكخراوێكی لاواز.

 

لایه‌نه‌ براوه‌كانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی نیازیان وابوو به‌ په‌یماننامه‌ی ڤێرسا ئاشتی به‌رقه‌رار بكه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵی ئه‌وانیش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.

 

هه‌ژاری و نه‌داری و نادادپه‌روه‌ریی جیهانی خسته‌ نێو جه‌نگێكی دیكه‌وه‌، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌رفه‌تی بۆ ئه‌دۆلف هیتله‌ر ره‌خساند كه‌ بێته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ئه‌م دیكتاتۆره‌ ئامانجێكی سه‌ره‌كیی  هه‌بوو، ئه‌ویش نه‌هێشتنی په‌یامی ئاگربه‌ستی ساڵی 1918 بوو، به‌ڵام به‌ هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگێكی نوێ.

 

به‌م شێوه‌یه‌ جه‌نگی یەکەمی جیهانی بووه به‌ یه‌كه‌م سۆپرایزی سه‌ده‌ی بیسته‌م، جه‌نگێكی دیكه‌ی وێرانكه‌ری خسته‌وه‌ كه‌ سۆپرایزی زیاتری تێدا بوو.