ڕاپۆرتێكی هۆڵه‌ندی: داعش پلانی هه‌یه‌ شه‌ڕێكی شاراوه‌ له‌ ئه‌ورووپا هه‌ڵبگیرسێنێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ڕاپۆرتێكی هۆڵه‌ندی: داعش پلانی هه‌یه‌ شه‌ڕێكی شاراوه‌ له‌ ئه‌ورووپا هه‌ڵبگیرسێنێت

 

رێكخراوی تیرۆریستی داعش شانه‌ نوستووه‌كانی بۆ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕێكی نهێنی له‌ ئه‌ورووپا به‌هێز ده‌كات و سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگریش باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ داعش خاكی توركیا به‌كار ده‌هێنێت بۆ ئەوەی پێگه‌ی خۆی به‌هێز بكاته‌وه‌.

 

ماڵپه‌ری "ئینتل نیوز" كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كاروباری هه‌واڵگری، راپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌منیی هۆڵه‌ندای به‌ناوی "توركیا و سووریا جیهادی جیهان تا ئێستا هه‌ره‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌ورووپا" بڵاوكرده‌وه‌ و تێدا رایگه‌یاند كه‌ حكوومه‌تی توركیا رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانی داعش و قاعیده‌ وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌قه‌له‌م نادات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی توركیا به‌هۆی پرسی شه‌رڤانانی كورد ده‌خاته‌ رۆژه‌ڤه‌وه‌.

 

راپۆرته‌كه‌ نووسیویه‌تی كه‌ هیچ كاتێك توركیا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووبه‌رووی داعش و قاعیده‌ نه‌بووه‌ته‌وه‌ و به‌رژوه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر یه‌كناگرێته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه‌ ئێستا توركیا بووه‌ته‌ ناوه‌ندێكی به‌هێز بۆ خۆرێكخستنه‌وه‌ی قاعیده‌ و داعش و له‌وێشه‌وه‌ توندره‌وه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه‌ سووریا و شه‌ڕ بۆ رێكخراوه‌ توندره‌وه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ زۆربه‌یان چه‌كداری بیانین.

 

راپۆرتی هه‌واڵگریی هۆڵه‌ندا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ توركیا له‌ دژی سه‌قامگیریی ئه‌ورووپا پلانێكی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌ویش رێكخستنه‌وه‌ و هاوكاریكردنی گروپه‌ توندڕه‌وه‌كانی داعش و قاعیده‌یه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نهێنی له‌ شاره‌كانی ئه‌ورووپا ده‌ست به‌ چالاكی بكه‌ن .

 

به‌ پێی راپۆرته‌كه‌، چاوپۆشیكردنی توركیا له‌ گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان وای كردووه‌ كه‌ خۆیان ریكبخه‌نه‌وه‌ و داعش كار بۆ ئه‌نجامدانی شه‌ڕه‌كی شاراوه‌ له‌ كیشوه‌ری ئه‌ورووپا ده‌كات .