لە گرووپی زیندانەوە بۆ گرووپی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە گرووپی زیندانەوە بۆ گرووپی کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا

 

گروپی زیندان بەو ژمارە لە کادیرانی کۆمەڵە دەوترا لەگەڵ (شەهابی شێخ نوری)دا گیران،کەوتنە زیندان و لە پاشاندا گەڕانەوە ناو یەکێتی-کۆمەڵەی ڕەنجدەران،ناوە دیارەکانی ئەم گروپە(عومەری سەید علی،فەرەیدوون عوبدولقادر،جەبار فەرمان....) بوون.


دوای گیرانی شەهاب و هاوڕێکانی،کەسێک لە کۆمەڵەی ڕەنجدەراندا ناو پەیدا دەکات و بەردەوامی بە کۆمەڵە دەدات، کۆمیتەی هەرێمەکان دادەمەزرێنێت و پلانێکی نوێ بۆ کاری کۆمەڵەی مارکس-لینینی دادەنێت ئەویش(ئارام-شاسوار جەلال)ە،گروپێک لەگەڵ ئارامدا دەست بەکارەبن و کۆمیتەی هەرێمەکان بەڕێوە دەبەن،دواتر بە گروپی هەرێمەکان یان کوتلەی هەرێمەکان ناو دەرەکەن دیارترینیان(مەلا بەختیار،سالار عەزیز،شێخ علی،مامۆستا جەعفەر،حاجی مەمۆ....).


گروپی زیندان دوای ئازادبوونینا لە زیندانەکانی ڕژێمی پێشوو دەگەڕێنەوە بۆ شاخ،بۆناو ڕیزەکانی کۆمەڵە-یەکێتی نیشتیمانی کوردستان،لەبەرامبەردا لەلایەن کوتلەی هەرێمەکانەوە دژایەتی دەکرێن و تۆمەت و گومانیان بۆ دروست دەکرێت،بۆچی شەهاب و ئەنوەر و جەعفەر لە سێدارە دەدرێن و ئەمان نا؟بۆچی لەناوخۆ خەباتیان نەکرد و کوردستانیان بەجێ هێشت؟بێپلان بوون؟ڕیزەکانی کۆمەڵەیان جێهێشت و کۆمەڵەیان خستە بەردەم ئەگەری لەناو چوون؟


کوتلەی زیندان خۆیان بە دڵسۆزی کۆمەڵە و دامەزرێن و پەرەپێدەری کۆمەڵە دەزانن،کوتلەی هەرێمەکان بە قۆزەرەوەی پۆست و پلە لە غیابی ئەماندا،داوای پۆست و پلە و شوێنەکانی ڕابردویان دەکەنەوە.


کوتلەی هەرێمەکان پێش گەڕانەوەی کوتلەی زیندان لە ململانێدا بوون لەگەڵ خەتی گشتی یەکێتی بەگشتی و نەوشیروان مستەفا و جەلال تاڵەبانی بەتایبەتی،چ لە ڕووی فیکری مارکسی و ماییەوە چ لە ڕوویئایدای کوردستانی و عێراقی بوونەوە.


بۆیە تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا کوتلەی زیندان لەم ململانێدا بەکارەخەن و دژ بە کوتلەی هەرێمەکان بەکاری دەهێنن،لەم بەکارهێنانەشدا سەرکەوتوو دەن،تا کار بەوە دەگا لە کۆنفرانسی یەکەمی کۆمەڵەدا لە کوتلەی هەرێمەکان تەنیا مەلا بەختیار دەردەچێت و لە کۆنفرانسی دوودا نیگەرانییەکەیان دەگا بەچڵە پۆپە و بڕیاری دروستکردنی (ئاڵای شۆڕش-ئاش)دەدەن.


تێڕامان لەم نوسینەدا ململانێ و ڕیگاکانی ململانێکردنە لە نێو بەشێک لە سیاسەت و حیزبایەتی لە دنیای ئێمەدا،کوتلەگەری و دروستکردنی کوتلە یەکێکە لە ڕێگا سەرەکییەکانی ئەم ململانێ و یەکلکردنەوەی ململانێکان،هەر وەک چۆن بەشێکیشە ل دنیای حیزبایەتی ئێستای دنیای ئێمە چ لەنێو پارتی دیموکراتی کوردستان چ یەکێتی و بزوتنەوەی گۆڕان.


ململانێ لەنێو سیاسەتا چەندی ئاساییە،هێندەش جوڵەکانی نێو ئەم ململانێیە بۆ من چێژبەخشە،چیژ بەخشە تۆ چۆن یارییەکە ئەبەیتەوە چۆن دەگەیتە ئەنجام چۆن جوڵە و وجود و بوونەکانی نێو بوون،بەکارەخەیت لە بەرژەوەندی کۆی ململانێ و ئەنجامەکەت.


بەڵام ئەوەی لە کوتلە و کوتلەگەرییا بەرقەرارە یارییەکی بێفەن و ئەشەدوبیلا بۆ سەرداران و ئەندامانی کوتلەکەت،تۆ هەرچەنە لێهاتوو کارامە و کردارکار و بوێربیت مادەم لە کوتلەکەی ئەو نیت لەدەرەوەی شایستەیی و بەدەستهێنانیت، ڕۆحیەتی کوتلە هێندەی هەڵگری دەرهاویشتەی ئاینی و قەبیلە گەراییە هێندە هەڵگری پەیامێکی عەڵانی نییە،هێندە بارگاوویە بە عەشق و هۆگری هێندە بارگاوی نیییە بە عەقڵانییەت و گۆرانکاری،هێندە ڕق و بوخز ماکینەیەتی بەرهەمهێنان ماکینەی نییە،هێندە کوشتن و وەلا خستن ماکینەیەتی هێندە دروستکردن ماکینەی نییە.


ئەوەی ئەمڕۆ لەناو بزوتنەوەی گۆرانا بەرقەرارە ناڵینە بەدەست ئەم دەردی کوتلە گەراییەوە،دوور نییە ئەم کوتلەگەراییە درێژ ببێتەوە بۆ ساڵانێکی داهاتووی دنیای ئێمە،هەروەک چۆن لەناو یەکێتی نیشتیمانی و پارتی دیموکراتیشدا ئەم کوتلە گەراییە بوونی هەیە.


کوتلەگەری ئەمڕۆ بەربەستێکی گەورەیە لەبەردەم ئەم بزوتنەوەیەدا بۆ گۆڕانکاری و تازەبوونەوە لەدوای شکستەکەیان لە ٣٠/سێپتێمبەر دوورنییە ئەگەر ڕێکخەرەکەیان ناچار بەدەست لەکارکێشانەوە بکەن،بەڵام دووبارە کوتلە هێندە ڕەگێکی ئاسان نییە لەم بزوتنەوەیەدا بۆ هەڵکێشان،یاریکەران و ئیدامەدەرانی کوتلە یەکێک و دوان نین و بەردەوامی دەبێت لەم بزوتنەوەیەدا وەک نیتچە دەڵی(ئەگەر سەرەمێک لەگەڵ ئەژدیهادا جەنگای،لەداهاتوشدا تۆش دەبی بە ئەژدیها).


بابەتەکە هێندە سادە نییە بە دەست لەکارکێشانەوەی ڕێکخەرێک کۆتای بێت،بڵکو ئەو کوتلە داچەقیوانەن کە ڕۆحی ئەم بزوتنەوەیان پەک خستووە،ڕەنگە ڕێکخەری یەکێک لەم کوتلانە بجیتەوە ماڵەوە یان لە یارییەکە بەدل بێت،بەڵام دواجار یاریی کوتلەگەری و کوتلەکاری ڕیگایە بۆ سیاسەتی ئەم بزوتنەوەیە،بۆیە کاری یەکەمی ئەم بزوتنەوەیە لە پێ خستنی کوتلەگەرییە،ئەگەر ئاسان نیش نەبێ،ئەبێت ئەوەمان بیر بێت ئەگەر بەهەمان رێگای ڕابردودا بەردەوام بین دەگەینەوە بەهەمان بەربەست و ئەنجام،مێژوو دووبارە دەبێتەوە نێوان کۆمەڵیک دەموچاوی جیاوازدا یان هەمان دەم و چاو.