ژماره‌یه‌ك شاره‌زای ئه‌مه‌ریكی چه‌ند پێشنیازێكیان بۆ چاره‌سه‌ری پرسی سووریا دیاری كردووه، له‌وانەش سه‌پاندنی ناوچه‌ی دژه فڕین و زه‌مینی له باكووری سووریا.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (ئەلشه‌رقول ئه‌وسه‌ت)ی لەندەنی، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه به‌ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌و وڵاته دیاری كراوه، رێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و نه‌هێشتنی ده‌رفه‌ت بۆ فراوانبوونی هه‌ژموونی ئێران له بواری سه‌ربازی و سیخوڕی، سه‌ره‌ڕای رێگریكردن له هێزه‌كانی ئێران و رژێمی سووریا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه باكووری سووریا.
سه‌رچاوه‌كه رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌مێننه‌وه تاكو كه‌سێكی دیكه‌ی له شوێنی به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ده‌ستبه‌كار ده‌بێت و حكومه‌تێكی نیشتیمانی له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ به‌پێی بریارنامه‌ی 2254ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.