رۆژنامه‌یه‌كی كه‌نداو، بڵاوی كرده‌وه كه له گرتووخانه گه‌وره‌كانی باشووری عێراق له ترسی خۆپیشانده‌ران رێوشوێنی توند ئه‌منی گیراوه‌ته‌به‌ر.
رۆژنامه‌ی "العربی الجدید" بە پشتبەستن بە سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عێراق بڵاوی کردووەتەوە هێزێكی زۆری ئه‌منی بۆ پاراستنی گرتووخانه‌كان خراونه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه و به‌تایبه‌تی له پارێزگاكانی باشوور، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه خۆپیشاندان له شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق فراوانتر بووە".
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه گرتووخانه‌كانی عێراق له مه‌ترسیدان و ترسی ئه‌وه هه‌یه خۆپیشانده‌ران هێرش بكه‌نه سه‌ریان و به‌ندكراوان ئازاد بكه‌ن، بۆیه له گرتووخانه‌كانی ناوه‌ندی له "به‌سره و زیقار" ڕێوشوێنی توندی ئه‌منی گیراوه‌ته‌به‌ر.
ماوه‌ی 10ڕۆژه خۆپیشاندان و ناڕەزایی له شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، هه‌روه‌ها چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری به‌غدا دەستی پێکردووە و به‌وهۆیه‌وه تا ئێستا 15كه‌س كوژراون و بە دەیان کەسی دیكه‌ش بریندار بوون.