كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

خیانەتی گرووپێکی یەکێتی کردی بە پارێزگار و باسی سیاسەتی هەڵەی یەکێتیش دەکا

ڕاکان جبووری: یەکێتی بەهۆی سیاسەتی فاشیلەوە پێگەی جەماوەری نەماوە

 

 

سەرەڕای ئەوەی گرووپێکی نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بە گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر ناسراون، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانیان ڕادەستی میلیشیاکان کرد و لە ئەنجامدا ڕاکان جبووری بە شێوەیەکی ناشەرعی پۆستی پارێزگاری کەرکووکی پێ درا، بەڵام ئێستا ئەو پارێزگارە بە ”سیاسەتی هەڵە“ ڕەخنە لە یەکێتی دەگرێت.

 

راکان سەعید جبووری کە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری گرووپێکی نێو یەکێتی و ئەو سیاسەتەی یەکێتی لە کەرکووک پەیڕەوی کرد، بوو بە پارێزگاری ناشەرعیی کەرکووک، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی (شەرقول ئەوسەت) ڕای گەیاندووە، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە کەرکووک بە ھەموو شێوەیەک دوورە لە راستییەوە، ”بە تایبەت دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر“.

 

بە گوتەی جبووری، مومکین نییە دەنگی خەڵکی کەرکووک لە بەرژوەندیی لایەنێک ”کە پێگە جەماوەرییەکەی بەھۆی سیاسەتی فاشیلەوە لەدەست داوە“، بڕوات. داواشی کردووە دەنگەکانی پارێزگای کەرکووک بژمێردرێنەوە و رایگەیاند: ”لایەنە دۆڕاوەکەی کەرکوک ساختەکاریی  بەرنامە بۆ دارێژراوی زۆری ئەنجامداوە“.

 

رەخنەگرتنی یەکێتی بە حزبێکی خاوەن سیاسەتی هەڵە لەلایەن ڕاکان جبوورییەوە لە کاتێکدایە کە جبووری لە ئەنجامی سیاسەتی یەکێتی و ئەو خیانەتەی گرووپێکی نێو یەکێتی ئەنجامیان دا، لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک دانراوە.

 

شەوی رابردوو، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی راگەیاند و بەو پێیەش پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان پلەی یەکەم و ھاوپەیمانیی سائیرۆنیش لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە.