ئەسلی ئەردۆغان: دەوڵەتی توركیا ژیان و وشەکانی تاڵان كردووم
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەسلی ئەردۆغان: دەوڵەتی توركیا ژیان و وشەکانی تاڵان كردووم


ئەسلی ئەردۆغان رۆژنامەنووس و نووسەری ناوداری توركیا، كە پێشتر بە تۆمەتی پەكەكەبوونەوە زیندانی كرابوو، لە دیمانەیەكی رۆژنامەی (داگێنز نیهێتێر)ی سویدی، حكوومەتی ئەنقەرە تۆمەتبار دەكات بە تاڵانكردنی ژیان و وشەكانی.


ئەسلی ئەردۆغان لەم دیمانەیەدا، كە دوێنێ یەكشەممە بڵاوكراوەتەوە، دەوڵەتی تورکیا دەست دەباتە ناو زانیارییەکان سەبارەت بە نووسەران و دەیانسڕێتەوە، ئەمەش بە مەبەستی بچووکردنەوە و شکاندنیان.


هەروەها دەڵێ لە توركیا، کتێبەکانی و سیڤییەكەی دەسكاری كراوە، ئەمەش ئەو كاتەی لە زینداندا بووە.


نووسەرە توركەكە بەسەرهاتێكی خۆی دەگێڕێتەوە، كە تووشی شۆكی كردووە، ئەویش لەو كاتەی وتارێكی لە کۆبوونەوەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ پێشكەش كردووە، لە دوای ئەوەی لە زیندانەكانی توركیا لەسەر پەكەكە دەستگیر كرابوو. دەگێڕێتەوە "کاتێک یەکێک لە بەڕێوەبەرانی کۆڕەکە منی ناساند، گوتی چیرۆکەکانی من وەرگێڕدراونەتە سەر نۆ زمان. لە كاتێكدا كتێبەكانی من بۆ سەر زیاتر لە بیست زمان وەرگێڕدراون، دواتر بۆم دەركەوت كاتێ زیندانی كرابووم، دەزگاكانی پەخشی توركیا و بەرپرسی چاپی كتێبەكانم سیڤییەكەیان گۆڕیبووم".


ئەسلی ئەردۆغان دەڵێ "ژیانی من بریتی نییە لە چەند تۆپێك کە هەر کەس پێیخۆش بوو گەمەی پێ بکات. بۆ وشەکانیشم هەروەها. سەبارەت بە هیچ ژیان و هیچ وشەگەلێکیش، نابێ گەمە بکرێت و نەدەبوو لە ڕابردوویشدا بکرابوایە".

 

 

 

 

تێبینی:

دەقی كوردیی دیمانەكە لە هەژماری فەیسبووكی ئەحمەد ئەسكەندەری نووسەر و رۆشنبیری ناسراوی كوردستان وەرگیراوە.