كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

عادل نووری: ئاڕاستەکان بەرەو ئەوە دەڕۆن ھەڵبژاردنەکانی عێراق دوابخرێت

"ئەمڕۆ ئاڵۆزی لەناو پەرلەمانی عێراق دروست بوو"

 

ئەندامێکی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەمڕۆ ئاڵۆزی لەناو پەرلەمانی عێراق دروست بووە، ئاڕاستەکان بەرەو ئەوە دەڕۆن کە ھەڵبژاردنەکانی عێراق دوابخرێت.

 

عادل نووری، پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 8/1/2018، ئاڵۆزی لەناو پەرلەمانی عێراق دروست بووە و لایەنەکان بەم دۆخە رازی نین، ئاڕاستەیەک ھەیە کە ھەڵبژاردنەکانی عێراق دوا بکەوێت، چونکە بەشێک لە سوننەکانیش بەو دۆخەوە نایانەوێت بچنە ھەڵبژاردنەکانەوە".

 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەوەشی خستەروو، کە گفتوگۆکان لەچوارچێوەی ھەڵبژاردنەکان بەردەوامی ھەیە، ئەگەری بەھێز ھەیە کە ھەڵبژاردن دوا بخرێت.