كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پەرلەمانتارێک: دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک کۆمار ھەندێک ھەنگاوی بڕیوە

"رەنگە ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق دوابکەوێت"

 

بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، باس لە پڕۆژەی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ گفتوگۆی نێوان ھەولێر و بەغدا دەکات و دەڵێت "رەنگە ھەفتەی داھاتوو پرسی گفتوگۆ لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بخرێتە ڕوو".

 

نەدا مێرگەسۆری، بریاردەری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کورستان لە پەرلەمانی عێراق، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "بەھۆی دەستپێشخەری فوئاد مەعسووم، سەرۆک کۆماری عێراق، کە نامەیەکی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی کوردستان ناردووە، رەنگە ھەفتەی داھاتوو کۆبوونەوەی ھەر سێ سەرۆکایەتیی عێراق بۆ پرسێکی وابێت و وەڵامی نامەکەی سەرۆک کۆماری عێراق بدرێتەوە، رەنگە یەکێکی دیکە لە تەوەری گفتوگۆکان ئەوە بێت کە دەنگۆی بەھێز ھەیە بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق".

 

بریاردەری فراکسیۆنی پارتی، ئەوەشی خستە روو، کە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک کۆماری عێراق ھەندێک ھەنگاوی بڕیووە، رەنگە لەو کۆبوونەوەیەدا پێشنیازی دەستپێکردنی دانووستاند لەنێوان ھەولێر و بەغدا بخرێتە ڕوو.