كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

"لە برى دەرکردنیان لە شنگال حکوومەتى عێراق مووچە بە پەکەکە دەدات"

سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى مووسڵ رایگەیاند حکوومەتى عێراق لە برى ئەوەى کار بۆ دەرکردنى چەکدارانى پەکەکە بکات لە شنگال، هاوشێوەى سوپا و حەشد مانگانە مووچە بۆ پەکەکە رەوانە دەکات.

سەیدۆ چەتۆ، سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى مووسڵ بە (باسنیوز)ى راگەیاند: " حکوومەتى عێراق جددى نییە لە کەیسى شنگال و لەبرى ئەوەى کار بۆ وەدەرنانى چەکدارانى پەکەکە بکات، کە بەشێوەیەکى ناشەرعى لە شنگالن، بەڵکو هاوشێوەى سوپا و حەشدى شەعبى مانگانە مووچەى چەکدارانى پەکەکە رەوانە دەکات و یارمەتى داراییان پێدەدات".

راشیگەیاند: " ئەمە لەکاتێکدایە کە بە رووکەش حکوومەتى ناوەند رایگەیاندووە کار بۆ وەردەرنانى چەکدارانى پەکەکە دەکات لە شنگال و لە سەردانى نوێنەرانى شنگال بۆ لاى مستەفا کازمی، بەڵێنى ئەوەى پێداون کە ئیدارەى شەرعى بۆ شارەکە دەگەڕێنێتەوە، بەڵام کردەوەکانیان پێچەوانەى گوتارەکانیانە".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" قوربانیى سەرەکى ئەم ململانێبەش تەنیا خەڵکى سڤیلى شارەکەن، کە تا ئێستا زۆرینەى زۆرى دانیشتوانى شنگال ئاوارەن،سەردانى پارێزگار و نوێنەرى سەرۆکوەزیران و کەسایەتییەکان بۆ شنگال تەنیا شتێکى رووکەشە و هیچى لە ئازارى خەڵکەکە کەم نەکردووەتەوە".