كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سلێمانی.. گەنجێک بە ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کەسێکیان بە بڕێک ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکرد.

سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دوای ئەوەی زانیاری گەیشت بە ھێزەکانی پۆلیس کە کەسێک بڕێک ماددەی ھۆشبەری پێیە، پاش وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی توانیان تۆمەتبارەکە لە پارکی ھەواری شاری سلێمانی دەستگیر بکەن".


ڕاشیگەیاند: "تۆمەتبارەکە ناوی (ز، ع، ح)ەو لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٠، لە کاتی دەستگیرکردنیدا ھێزەکانی پۆلیس دەستیان بەسەر ئۆتومبێلی تۆمەتبارەکەدا گرتووە کە بێ سەرەتایە".

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی گوتیشی: "ئێستا تۆمەتباری ناوبراو بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی ١٤ی ماددەی هۆشبەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".