كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا سەركۆنەی بۆردومانەكەی توركیا دەكات

 

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا هەڵوێستی لەبارەی بۆردومانكردنەكەی توركیا و شەهیدبوونی دوو ئەفسەری كوردی هێزی پاسەوانیی سنوور راگەیاند.

بە گوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی ٨ی ٢٠٢٠ بڵاو كراوەتەوە، سەركۆنەی بۆردومانەكەی توركیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێكی هێزەكانی پاسەوانیی سنوور كراوە كە لە ئەنجامدا دوو ئەفسەری باڵای هێزەكە شەهید بوون.

ئەم هەڵوێستەی فەڕەنسا لە كاتێكدا دێت كە لەم ماوەیەی دواییدا پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و پاریس تا دێت خراپتر دەبێت، بەم هۆیەوە هەر ئەمڕۆ فەڕەنسا رایگەیاند كە فڕۆكەكانی (رافاڵ) بڵاو دەكاتەوە و بوونی هێزە دەریاییەكانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد دەكات.