كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەسیوپیا بەشێکی ئەفریقیا سەوز دەکات

دەوڵەتی ئەسیوپیا بە چاندنی پێنج ملیۆن نەمام، بەشێکی کیشوەری ئەفریقیا، سەوز دەکات.

ئابی ئەحمەد، سەرۆک وەزیرانی ئەسیوپیا رایگەیاندووە، پرۆژەی ”پەنجەمۆری سەوز“ تەواو بووە، کە بریتی بوو لە چاندنی پێنج ملیار نەمام لە وڵاتەکە.

پرۆسەکە لە 5-6-2020 بە ئامانجی سەوزکردنی خاکی ئەسیوپیا، دەستی پێکرد.

خاکی زۆربەی وڵاتانی ئەفریقیا بیابانە و ئەمەش مەترسییەکی گەورەی لەسەر کەمبوونەوەی خواردن و دروستکردنی کێشەی ئاو لەو کیشوەرە، دروست کردووە.

ئەسیوپیا وڵاتێکی ئەفریقییە و کەوتووەتە رۆژهەڵاتی ئەو کیشوەرە و بە وڵاتانی ئەریتریا و سوودان لەباکوور، جیبۆتی لە رۆژهەڵات، سۆماڵ لە باشووری رۆژهەڵات و باشوور، کینیا لە باشوور و باشووری سوودان لە رۆژئاوا، دەورە دراوە.