كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە سنووری بانە کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا

مانگی ڕابردوو 20 کۆڵبەر بوونەتە قوربانی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە، کۆڵبەرێکی لاویان کردووەتە ئامانج و گیانی لە دەست دا.

 ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مەفەکانی مرۆڤ، لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020.8.13 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری (هەنگەژاڵ)ی بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لەدەست داوە.

 لە ئاکامی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران، کۆڵبەرێک بە ناوی "هادی خدری" خەڵکی گوندی "زێویە" گیانی لە دەست داوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری ڕێکخراوی (هەنگاو) لە مانگی ڕابردوودا لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران شەش کۆڵبەران کوژراون و 14 کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.