كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ماكرۆن: جموجۆڵی تورکیا لە دەریای سپیی ناوەڕاست ئێمەی نیگەران کردووە

"بڕیاری تاکلایەنەی تورکیا ئاژاوە بەدوای خۆیدا دەهێنێت"

سەركۆماری فەڕەنسا داوا لە توركیا دەكات، لە دەریای سپیی ناوەڕاست بە دوای گازی سروشتیدا نەگەڕێت، چونكە ئەم بڕیارە تاكلایەنەی توركیا كێشە و ئاژاوەی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت و پێویستە رێگەی ئاشتی بگیرێتە بەر.

ئیمانوێل ماكرۆن سەركۆماری فەڕەنسا، لە پێگەی خۆی لە تویتەر هێرشی كردووەتە سەر توركیا و بە پێشێلكردنی یاسا لە دەریای سپی ناوەڕاست تۆمەتباری دەكات.

ماكرۆن نووسیویە: "لە دەریای سپیی ناوەڕاست توركیا ئێمەی نیگەران كردووە، ئەو تاكلایەنە بڕیاری داوە و ئەمەش رێگای ناكۆكی دەكاتەوە. توركیا وەكوو دراوسێ و هاوپەیمان لە ناتۆ، پێویستە بە رێگای ئاشتییانە و دیالۆك كێشەی دەریای سپی ناوەڕاست چارەسەر بكات، نەك تاكلایەنە بە دوای گازی سروشتیدا بگەڕێت".

ماکرۆن باسی لەوەش كردووە: "توركیا هەر هەنگاوێك بهاوێت، پێویستە هەنگاوەكانی لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەكان یەك بگرنەوە".