كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە كەركووك دوو کەسی دیکە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا

 220 كەسی دیكەش تووشی پەتاکە بوون

گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك ڕای گەیاند دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە و هاوکات 220 كەسیش لە كەركووك تووشی كۆرۆنا بوون.

سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "دوێنێ چوارشەممە 12/8/2020 لە كەركووك 220 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 57 كەسی دیكەش لەو پەتایە چاك بوونەوە، هەروەها دوو كەسی دیكەش بەهۆی هەمان پەتاوە گیانیان لەدەست داوە".

 گوتەبێژەكەی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك ڕاشی گەیاند: "لە كەركووك تا ئێستا شەش هەزار و 457 كەس تووشی كۆرۆنا بوون كە دوو هەزار و 323 كەسیان لە نەخۆشخانەكانن و سێ هەزار و 820 كەسیان چاك بوونەتەوە، هەروەها 305 كەسیشیان گیانیان لەدەست داوە".