كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەریتانیا دەستکاریی ژمارەی مردووانی کۆرۆنا دەکات

دەسەڵاتدارانی بەریتانیا دەستکاریی ژمارەی مردووان بە پەتای کۆرۆنا لە وڵاتەکەیان دەکەن و کەمی دەکەنەوە.

وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا رایگەیاندووە، پێشتر هەر کەسێک بمردبا، پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنای بۆ دەکرا و ئەگەر ئەنجامەکە پۆزەتیڤ بوایە، ئەوا بە مردووی کۆرۆنا هەژمار دەکرا، بەبێ ئەوەی گرنگی بە هۆکاری مردنەکەی بدرێ.

بەپێی پلانی نوێی وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا، تەنیا ئەوانە بە مردووی کۆرۆنا هەژمار دەکرێن، کە لە دوای28 رۆژ لە ئەنجامی پۆزەتیڤی پشکنینەکان، گیان لەدەست دەدەن.

بەو پلانە نوێیەی بەریتانیا، پێنج هەزار مردوو لە ژمارەی مردووان لەو وڵاتە بە کۆرۆنا دەرهێنراوە. بەمەش ئێستا لە بەریتانیا، ژمارەی مردووان بە کۆرۆنا لە 46 هەزار و 702ـەوە دەبێتە 41 هەزار و 329 کەس.