له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه، تا ئێستاش له‌و وڵاته زیاتر له 167 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (چوارشه‌ممه 12/8/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته پێنج ملیۆن و 305 هه‌زار و 957 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به‌یانیی دوێنێ سێشه‌ممه له ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا پێنج ملیۆن و 251 هه‌زار و 446 كه‌س بوو.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 167 هه‌زار و 749 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، دوو ملیۆن و 755 هه‌زار و 348 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.