بە هۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییە تەندروستییەکان لە سنووری هەولێر. ١٤٠ شوێن داخران و سزا دران.
سیامه‌ند كه‌ریم،گوتەبێژی سەرۆکایەتی شاره‌وانیى هه‌ولێر به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی تیمه‌كانمان له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا زیاتر له ١٤٠ شوێن لە هەولێر داخراون كه پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان نه‌بوونە له نێو ئه‌و ژماره‌یه چێشتخانه، نانه‌وانخانه، سه‌مونخانه چه‌ندین جۆر شوێنى تر هەن".
گوتیشى: "به‌شێك له‌و شوێنانه كه پێشووتر ئاگادار كرابوونه‌وه سه‌ره‌ڕای داخستنیان له‌لایه‌ن تیمه‌كانى شاره‌وانى ئه‌وانه‌ى سه‌رپێچیش ده‌كه‌ن ڕه‌وانه‌ی قایمقامییه‌ت ده‌كرێن بۆ سزای پێبژاردن".