قائیمقامی پێنجوین ڕایگه‌یاند ڕه‌وشی ته‌ندروستیی تایبه‌ت به كۆرۆنا له پێنجوێن له دۆخێكی تاڕاده‌یه‌ك باشدایه و نزیكبووینه‌ته‌وه له ئاستی سفر بۆ تۆماركردنی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا.
زانا ڕه‌حمان، قایمقامی پێنجوێن به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ڕه‌وشی ته‌ندروستیی تایبه‌ت به كۆرۆنا له سنووری پێنجوێن له دۆخێكی تاڕاده‌یه‌ك باشدایه و ده‌كرێت بڵێین نزیكبووینه‌ته‌وه له ئاستی سفر بۆ تۆماركردنی حاڵەت، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه خۆمان نه‌پارێزین".
گوتیشی: "له جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ڕابردوو ئه‌م شه‌پۆله زۆر به توندی سنووری قه‌زاكه‌مانی گرته‌وه، پێمان وابوو شه‌پۆلی یه‌كه‌م تێده‌په‌ڕێ و كێشه نییه، به‌ڵام له‌م شه‌پۆله‌دا (10) تووشبوو له سنووری قه‌زاكه‌مان به كۆرۆنا گیانیان لەدەست دا و خه‌ڵكێكی زۆریش له سنووره‌كه‌مان تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون".
بە گوتەی قایمقامی پێنجوێن به هه‌وڵی سه‌رجه‌م تیمه ته‌ندروستییه‌كان و دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت به تایبه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی، تیمه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له مه‌رزه‌كان و پابه‌ندی هاووڵاتیانی پێنجوێن تواندراوە دۆخەکە جێگیر بکرێتەوە.