كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئافرەتێکی بەریتانی 60 هەزار دۆلار بۆ رەنگ کردنی ماڵەكەی خەرج دەكات

 

لە شارێكی وڵاتی بەریتانیا خانمێك تاوەكو سەرتاسەری كەلوپەلەكانی ماڵەكەی بكاتە ڕەنگی پەمەیی نزیكەی 60 هەزار دۆلاری خەرج دەكات.

جیما ماركلاند، خانمێكی بەریتانییە و دانیشتووی شاری منچێستەرە، لە ماوەی 11 مانگدا لەگەڵ هاوسەرەكەی سەرجەم كەلوپەلەكانی ماڵەوەیان گۆڕی و كردیانە ڕەنگی پەمەیی.

جیما لە دیمانەكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (میترۆ)ی بەریتانی دەڵێت: "ڕەنگی پەمەیی هێمای بەختەوەرییە، هەمیشە دەروونم ئارام دەكاتەوە، بۆیە لەگەڵ هاوسەرەكەم ماندووبوونێكی زۆرمان چەشت تا گشت كەلوپەلی ماڵەكەمان بكەینە ڕەنگی پەمەیی".

دوای تەواوبوونی گشت كارەكانیشیان جیما و كایل و كچەكەیان وێنەیەكی یادگارییان گرت و بڕیاریشیادا باکگراوندی وێنەكەشیان بریتی بێت لە (50 k) كە ئاماژە بۆ ئەوەی 50 هەزار جونەی ئەستەرلینیان بۆ دیكۆری ماڵەكەیان خەرج كردووە.