كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هۆشداری بە مستەفا کازمی دەدرێت

پەرلەمانتارێی عیراق هۆشداریی بە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی دەدات.

ئەمڕۆ سێشەممە 11-8-2020، عامر فایز، ئەندامی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، هێزە ئەمریکییەکان نایانەوێ لە عێراق دەربچن، هەرچەندە ”عێراقییەکان دڵخۆش نین بە مانەوەی هێزە بێگانەکان لە عێراق“.

عامر فایز هۆشداریی بە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزرانی عێراق داوە، کە ئەگەر لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا، پرسی دەرچوونی هێزە ئەمریکییەکان نەخاتە بەرباس، ئەوا لەکاتی هاتنەوەی رووبەڕووی لێپرسینەوەی پەرلەمانی دەبێتەوە.

لە مانگی 1ـی 2020، پەرلەمانی عێراق دەنگی بە بڕیارێک دا، کە حکوومەتیوڵاتەکەی ناچار دەکات بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە، لە عێراق بدات.

بڕیارە مستەفا کازمی رۆژی 20-8-2020 بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا، سەردانی ئەمریکا بکات.