له ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه، تا ئێستاش له هه‌مان وڵات زیاتر له 15 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11/8/2020، له ڕووسیا چوار هه‌زار و 945 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 897 هه‌زار و 599 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ دووشه‌ممه پێنج هه‌زار و 118 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 130 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته 15 هه‌زار و 131 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 703 هه‌زار و 175 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.