گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، له‌باره‌ى سزاى دواكه‌وتن بۆ ئۆتۆمبێله ژماره كاتییه‌كان، ڕوونكردنه‌وه ده‌دات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11/8/2020، فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "هاووڵاتییه‌كى زۆر په‌یوه‌ندیم پێوه ده‌كه‌ن و پرسیار له‌باره‌ى سزاى دواكه‌وتن بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێله ژماره كاتییانه‌ى كه ماوه‌ى دوو مانگه‌كه‌یان به‌سه‌ر چووه، ده‌كه‌ن".
باسى له‌وه‌ش كردووه: "هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ماوه‌كه تاوه‌كوو 1ى 9 درێژ كراوه‌ته‌وه، تاوه‌كوو ئه‌و ڕۆژه هیچ سزایه‌ك نییه، له ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌كه‌ش، ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه"
.