بڕیارە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆ ببنەوە.
کۆبوونەوەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 11-8-2020 ، لە شارۆچکەی دوکان لە پارێزگای سلێمانی، بەڕێوە بچێت.
بەپێی. زانیارییەکان، تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتی دەبن لە؛
- ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی هەردوولا
- راگتنی شەڕی راگەیاندن
- یەکهەڵوێستی بەرامبەر بەغدا
- دەربڕینی پشتیوانیی یەکێتی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان
زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە شاندی پارتی پێکدێت لە؛
- هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی
- مەحمود محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی
- عەلی حوسێن، ئەندامی سەرکردایەتی
شاندەکەی یەکێتیش پێکدێت لە؛
- ڕزگار عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی
- شاڵاوی عەلی عەسكەری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی
- خەسرەو گوڵ محەمەد، ئەندامی سەرکردایەتی