به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رایگه‌یاند هاوشێوه‌ى میحوه‌رى دووى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه مه‌فره‌قى كارێزه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ پڕكردنه‌وه‌ى بۆشایى ئه‌منیى نێوانمان له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق له پێناو دابینكردنى ئه‌منییه‌تى ئه‌و ناوچانه.
لیوا قاره‌مان شێخ كه‌مال، جێگرى سه‌رۆك ئه‌ركان بۆ كاروبارى ئۆپه‌راسیۆن له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به(باس‌نیوز)ى راگه‌یاند: "له كۆبوونه‌وه‌ى مانگى رابردووى لیژنه‌ى باڵاى هاوبه‌شى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و به‌رگرى عێراق، چه‌ند پرسێكى گرنگ بڕیاریان له‌باره‌وه درا له‌وانه‌ش پڕكردنه‌وه‌ى بۆشایى ئه‌منیى نێوان هه‌ردوولا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق راسپێردران بۆ ده‌ستنیشانكردنى ئه‌و ناوچانه‌ى گرنگى ئه‌منییان هه‌یه".
راشیگه‌یاند: "چه‌ندین ناوچه‌ى گرنگ هه‌ن كه بۆ هه‌ردوولا گرنگى ئه‌منییان هه‌یه به‌ڵام هیچ هێزێكى لێنیه بیپارێزێت، تیرۆریستانی داعش‌یش ئه‌و هه‌له‌یان قۆستووەته‌وه و زیاتر ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌نه ئامانج كه هێزێكى ئه‌وتۆى تێدانیه بۆ پاراستنى، به‌مجۆره ئه‌و ناوچانه بوونه‌ته مۆڵگه‌ى داعش".
روونیشىكرده‌وه" هه‌ردوولا مه‌به‌ستمانە ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ى كه هه‌یه پڕبكرێته‌وه، هاوشێوه‌ى ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ى كه هه‌بوو له نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق، له ماوه‌ى رابردوو به هه‌ماهه‌نگى هه‌ردوولا پڕكرایه‌وه له میحوه‌رى دووى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به درێژایى 11 كلیۆ مه‌تر له مه‌فره‌قى كارێزه تا ناحیه‌ى قۆرى چا".