كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پڕۆژەی ستراتیژی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیاران جێبەجێ دەکرێت

بەهۆیەوە هەزاران هەلی كار دەڕەخسێت

وەزارەتی كشتوكاڵ ئاشكرای دەكات پڕۆژەی ستراتیژی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیاران جێبەجێ دەکرێت كە بەهۆیەوە هەزاران هەلی كار دەڕەخسێ.

ئاوارە حەمید، بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "سبەی سێشەممە 11ی8ی2020 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ گرێبەستی پڕۆژەی ستراتیژی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیاران لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو واژۆ دەكرێت".

گوتیشی: "پڕۆژەی بەبازاڕكردنی گەنمی جووتیاران پڕۆژەیەكی ستراتیژییە، لە قۆناغی یەكەم 500 هەزار تەن گەنمی جووتیاران لەلایەن كەرتی تایبەت دەكڕدرێتەوە بەسەرپەرشتی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بەپێی ناوەڕۆكی پڕۆژەكە، ساڵی داهاتوو 500 هەزار تەن گەنمی جووتیاران دەكڕدرێتەوە و بە بازاڕ دەكرێ".

ئاماژەی بەوەشدا، لەبەرامبەردا هاوردەكردنی سەرجەم بەرهەم هاتووەكان لە گەنم وەك (ئارد بە هەموو جۆر و پلەكانی، ساوار، بروش، گەنمەكوتا) قەدەغە دەكرێت.

بەرپرسەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ ئاشكراشی كرد، سەرمایەی پڕۆژەكە سەدان ملیۆن دۆلارە و هەزاران هەلی كار دەڕەخسێنێت و پشكی سەرەكی هەلی كارەكان بۆ دەرچووانی بەشەكانی كشتوكاڵییە.

پڕۆژەی ستراتیژی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیاران لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر دراوە.