كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سبەی پارتی و یەكێتی لە هاوینەهەواری دووكان كۆدەبنەوە

 

سبەی سێشەممە ١١ی ٨ی ٢٠٢٠، كۆبوونەوەیەك لە نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێوە دەچێت.

بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز)، كۆبوونەوەكە كاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت و لە لایەن پارتییەوە هەریەك لە هۆشیار زێباری و مەحموود محەمەد و عەلی حوسێن، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی پارتی بەشدار دەبن. لە لایەنی یەكێتیشیەوە ڕزگار عەلی، شاڵاوی عەلی عەسكەری و خەسرەو گوڵ محەمەد بەشداری دەكەن.

لەبارەی تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە، (كوردستان ٢٤) بڵاوی كردۆتەوە كە باس لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان، راگرتنی هێرشی راگەیاندن لە بەرامبەر یەکتری، هاوهەڵوێستی لەبەرامبەر بەغدا و پشتیوانیکردنی یەکێتی لە هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەكەن.