كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پەکەکە لە دژی رێكکەوتنی نەوتیی رۆژئاوا لەگەڵ ئەمریکا دەوەستێتەوە

 

جەمیل بایک: دەبێ سەروەتی سەرزەوی و ژێر زەویی ڕۆژئاوا بۆ هەموو گەلی سووریا بێت

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە رێگەی میدیاکانی حزبەکەیەوە هێرش دەکاتە سەر رێکەوتنی نەوتی رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ ئەمریکا و ئاماژە بەوە دەدات کە ئەوان تەنیا لە میدیاکانەوە ئاگاداری ئەو رێکەوتنەن، دەڵێت ” دەبێ سەروەتی سەرزەوی و ژێر زەوی ڕۆژئاوا بۆ هەموو گەلی سووریا بێت“.

جەمیل بایک لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیاکانی پەکەکە، بە روونی لەبارەی رێکەوتنی نەوتی رۆژئاوا لەگەڵ ئەمریکا، دەڵێت ”هەندێ شت لە راگەیاندن دەبینن و تاقیب دەکەن ئەساسی وان چیە نازانن، گوایە کۆمپانیای پەترۆڵ هاتووەتە باکووری سووریا، بەڵام دەسەڵاتی سووریا وتوویەتی ئەوە قبوڵ ناکەین و نایاساییە، ئەوەی ئێمەش بزانین سووریا لەناو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی وەکو دەوڵەت قبوڵکراوە لەبەرئەوە چی لەسەر زەوی یان ژێر زەوی بێت ئی تەواوی گەلی سووریایە نەک ئی هەندێ کەس، هەندێ کەس بە تەنیا ناتوانن تەسەروف بکەن و بیکەن بە موڵکی خۆیان، پێشتریش ئەوەمان وتووە ئێستاش دەڵێین هەتا خۆسەری باکووری سووریاش هەبێ هەموو سەروەتی سەر زەوی و ژێر زەوی ئی تەواوی گەلانی سووریایە یەعنی ئەو رێکەوتنەی بۆ پەترۆڵ کراوە لە چ چوارچێوەیەکە ئەوە ئێمە نازانین، ئەگەر هەندێ کەس دەڵێن ئەوە بۆ پێشکەوتنی باکووری سووریایە ئەوە ئێمە ئەوە ناڵین“.

ئەو بەرپرسەی پەکەکە جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە قبوڵ ناکەن بەناوی پێشکەوتنی رۆژئاواوە سووپاسی کەس بکرێت گەلی سووریاش ئەوە قبوڵ ناکات تەنیا دەبێ سوپاسی ڕێبەر ئاپۆ بکرێت چونکە ئەو شۆڕشی بۆ یەکێتی نەتەوەیی داناوە نەوەکو کەسی دیکە، باکووری سووریاش وەکو بایک دەڵێت ”بە هاتنی کۆمپانیای پەتڕۆڵ پێش ناکەوێت“.