كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لێژنەی بەرگری هۆشداریی لە تەقینەوەی گەورە لە سەربازگەکانی عێراق دەدات

ئەندامێکی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق هۆشداریی لە تەقینەوەی گەورە لە سەربازگەکانی سوپا و میلیشیاکانی وڵاتەکەی، دەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە 10-8-2020، بەدر زیادی، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو تەقینەوەیەی لە بەرووت رووی دا، دەبێ ببێتە مایەی پەندوەرگرتنی عێراقییەکان.

بەدر زیادی هەروەها رایگەیاندووە، شێوازی عەمبارکرخنی چەک و تەقەمەنی لە سەربازگەکانی عێراق بەشێوەیەکی هەڕەمەکیی و ناسەربازییە و ئەگەری روودانی تەقینەوەی گەورە دروست دەکەن.

ئەو پەرلەمانتارە داوای کردووە کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی لە قوڵایی 200 مەتریی زەوی و بەشێوەیەکی زانستی و دوور لە شارەکان، دروست بکرێن و لێژنەکەشی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری، لەو مەترسییە ئاگادار کردووەتەوە.

رۆژی سێشەممە 4-8-2020، تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەرێکی بەیرووت رووی دا و بەپێی دوایین ئامار، 157 کوژراو و زیاتر لە پێنج هەزار برینداریان لێکەوتەوە، جگە لە وێرانبوونی بەشێکی شارەکە و تێکچوونی ماڵ و حاڵی زیاتر لە 300 هەزار کەس.

تەقینەوەکە بە گەورەترین تەقینەوەی ناناوکی لەسەر زەوی هەژمار کراوە، چونکە بچووکتر بوو لە تەقینەوە ناوکییەکان و زۆر گەورەتربوو لە تەقینەوە ئاساییەکان.