كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

خزمەتگوزاریی نەخۆشخانە تایبەتەکان دەخرێتە ژێر چاودێری وەزارەتی تەندروستییەوە

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد خزمەتگوزاری نەخۆشخانە تایبەتەکان دەخرێتە ژێر چاودێری وەزارەتی تەندروستی و لە دوو ڕۆژی داھاتووشدا نرخی خزمەتگوزارییەکان لەو نەخۆشخانانە دیاری دەکەن.

د.محەمەد قادر، (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "نرخی خزمەتگوزاری لە نەخۆشخانە تایبەتەکان لەیەک جیاوازە و لە ھەندێکیان نرخێکی زۆر وەردەگیردرێت کە ئێمە وەک وەزارەتی تەندروستی لێی ڕازی نین".

گوتیشی: "بۆ ئەو مەبەستە لە ھەوڵداین نرخەکان یەکبخەینەوە و کاری جددیشمان بۆی کردووە بە جۆرێک لە دوو ڕۆژی داھاتوودا ئەو نرخانە دیاری دەکرێن و دەنێردرێن بۆ نەخۆشخانە تایبەتەکان پابەند دەکرێن پێوەیانەوە".

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەشکرد بەدەر لەوە دەبێت نەخۆشخانە تایبەتەکان، ھاوشێوەی نەخۆشخانە حکوومییەکان ھەموو خزمەتگوزاری و پێداویستییە چارەسەرەکانیان ھەبێت بەتایبەت ئامێری ئۆکسجین و ئۆکسیجین کە بۆ ئێستای پەتای کۆرۆنا گرنگە، بۆ ئەو مەبەستە چاودێرییان دەکەین".