كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پەرلەمانتارێک: لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گرانیی نرخی کارتی ئینتەرنێت و پێوەندی دەکەین

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕای گەیاند نرخی کارتی پەیوەندی و ئینتەرنێت گرانە و بەنیازن لێکلۆڵێنەوە و بەدواداچوون بۆ هۆکاری ھەرزاننەکردنی بکەن.

زیکرا ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بەکارھێنانی ئینتەرنێت و مۆبایل پێویستییەکی سەرەکیی ڕۆژانەیە، بەڵام کارتی کارپێکردنیان (باڵانس) نرخەکەی گرانە، بەتایبەت ئێسا کە قەیرانی داراییە، بۆیە بەنیازین کار بۆ ھەرزانکردنی بکەین".

گوتیشی: "ماوەیەک پێش ئێستا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوای لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت کرد کە نرخی کارتی ئینتەرنێت داببەزێنن، بەداخەوە بەدەنگەوەھاتنی کۆمپانیاکان وەک پێویست نەبووە، بۆیە بەنیازین سبەی دووشەممە لە کۆبوونەوەی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی کوردستان ئەو بابەتە تاوتوێ بکەین و لێکۆڵینەوە و بەدوداچوون بکەین و لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار وا بکەین نرخی کارتی ئینتەرنێت و پەیوەندی بۆ نرخێکی گونجاو دابەزێنین".