له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه، تا ئێستاش له‌و وڵاته زیاتر له 165 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (یه‌كشه‌ممه 9/8/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته پێنج ملیۆن و 149 هه‌زار و 723 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به‌یانیی دوێنێ شه‌ممه له ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا پێنج ملیۆن و 95 هه‌زار و 524 كه‌س بوو، به‌مه‌ش له 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، زیاتر له 54 هه‌زار كه‌س تووشى كۆرۆنا بوونه.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 165 هه‌زار و 70 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، دوو ملیۆن و 638 هه‌زار و 470 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.