كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

کیم جۆنگ ئون بە شەمەندەفەر خواردن بۆ شارە داخراوەکە دەنێرێت

سەرۆکی کۆریای باکوور بە شەمەندەفەر خواردن بۆ ئەو شارە داخراوی وڵاتەکەی دەنێرێت، کە گومانی تووشبوونی کەسێکی بە پەتای کۆرۆنا، لێدەکرێت.

پێشتر ئاژانسی فەرمیی هەواڵی کۆریای باکوور بڵاوی کردەوە، کە ئێوارەی رۆژی شەممە 25-7-2020، یەکەم حاڵەتی گومانلێکراوی تووشبوو بە پەتای کۆرۆنا، لە کۆریای باکوور تۆمار کراوە.

ئەو کەسەی لە کۆریای باکوور گومانی لێدەکرێ تووشی پەتای کۆرۆنا بووبێ، لە رۆژی 19-7-2020 لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە شاری کیسونگ لە وڵاتەکەی.

دوای گومانکردن لە تووشبوونی ئەو کەسە، شاری کیسونگ بە بڕیاری کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی وڵات بە تەواوی داخرا و ئەو کەسەش خرایە ژێر چاودێرییەکی چڕی تەندروستی و ئەمنی.

ئەمڕۆ یەکشەممە 9-8-2020، بە فەرمانی کیم جۆنگ ئون، شەمەندەفەرێکی پڕ لە برنج و دەرمان گەیەشتە شاری کیسونگ.

ئاژانسی فەرمیی هەواڵی کۆریای باکوور بڵاوی کردووەتەوە، کە کیم جۆنگ ئون بەردەوام بەهۆی ئەگەری بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لەناو هاووڵاتییانی کیسونگ، دڵەڕاوکێی هەیە.