كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سلێمانی.. لەسەر ئەرکی خێرخوازێک باڵەخانەیەکی تایبەت بە بەساڵاچووان دروستدەکرێ

بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی ڕایگەیاند خێرخوازێک کە کۆچی دوایی کردووە،وەسیەتی کردەوە لەسەر ئەرکی ئەو باڵەخانەی تایبەت بە بەساڵاچوان لە سلێمانی دروست بکرێت،بۆ ئەو مەبەستە ڕێککاری پێویست گیراوەتە بەر.

عومەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "لەسەر ئەرکی ھاووڵاتیی کۆچکردوو (محەمەد عەبدوڵڵا ) بینایەکی تایبەت بە بەساڵاچووان لە شاری سلێمانی دروست دەکرێت بۆ ئەو مەبەستە لەلایەن کوڕو نەوەکانیەوە سەرپەرشتی پڕۆژەکە دەکرێت تا قۆناغی تەواوبوونی بەشێوەی خۆبەخشانەو خێرخوازییانە".

گوتیشی: "پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی بینایەک لەسەر ڕووبەری دوو دۆنم زەوی لە شارەدێی سیتەکی نزیک لە شاری سلێمانی بە بڕی (٣٢٥ ھەزار دۆلار) دروست دەکرێ کە ڕەچاوی تایبەتمەندیی ژیانێکی تەندروست بۆ بەساڵاچوون کراوە و دەتوانێت پێویستی پارێزگاکانی سلێمانی‌ و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین‌ و گەرمیان بۆ ماڵێکی بەساڵاچووان بە تەواوەتی پڕبکاتەوە".