سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی 44ەمین ساڵیادی دامەزراندن لە حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەکات.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 20020/8/8 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی 44ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانی لە سەرکردایەتی و گشت ئەندام و لایەنگرانی حزبی سۆسیالیست کرد و رۆڵی گرنگی حزبی سۆسیالیستی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان بەرز نرخاند.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، سەرۆکی حکوومەت هیوای خواست بە هاوکاری هەموو لایەنەکان، ئەم دۆخە سەختە تێپەڕێت و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستانیش بپارێزرێن.
سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی کرد و پشتگیریی حزبی سۆسیالیستی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.