كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە سلێمانی هێرش دەکرێتە سەر رۆژنامەنووسێک

 

لە سلێمانی هێرش دەکرێتە سەر رۆژنامەنووسێک و سەنتەری میترۆش داوای لێکۆڵینەوەی جدی دەكات لەو هێرشە بۆ دۆزینەوەی هێرشبەران و رادەستكردنیان بە دادگا.

سەنتەری میترۆ لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە كاتژمێر ١٠:٢٥ خولەكی بەیانی ئەمرۆ لەپشت نەخۆشخانەی فاروق نزیك شەقامی 60 مەتری شاری سلێمانی لەلایەن چەند كەسێكەوە پەلاماری رۆژنامەنوس دانا مەنمی دراوە، دواتر لە نەخۆشخانەی شۆڕش چارەسەری بۆکراوە.

هەروەها سەنتەری میترۆ وێرای ئیدانەكردنی ئەو پەلاماردانە و داوای لێكۆڵینەوەی جدی دەكات لەو هێرشە بۆ دۆزینەوەی هێرشبەران و رادەستكردنیان بە دادگا.

سەنتەری میترۆ ئەوەشی خستووەتەوە روو، کە لە رێگەی دەزگا بەرپرسەكانەوە بەدواداچوون بۆ كەیسەكە دەکەن.