كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە درامای سیمبسون پێشبینی تەقینەوەكەی لوبنان كراوە

 

تەقینەوەكەی بەیروت لە چەند رۆژی رابردوو، بووە مانشێتی بەشێكی زۆر لە میدیاكانی جیهان و زۆرترین شیكاری لەسەر كرا.

چالاكوانان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دیمەنێكی تەقینەوەیەكی ناو زنجیرە كارتۆی (سیمبسون)یان بڵاوكردەوە كە هاوشێوەی تەقینەوەکەی بەندەری لوبنانە.

لە ناو دراماكەی (سیمبسون)دا كەسێك دەچێـتە ناو كۆگایەكی تەقەمەنی و هەڵەیەك دەكات بە هۆیەوە تەقینەوەیەك ڕوودەدات و چالاكوانان نووسیویانە: "تەقینەوەكەی ناو سیمبسون لە بەرزبوونەوە و ڕەنگی ئاگرەكە هەمان شێوەی تەقینەوەی لوبنانە".

شایانی باسە لە چواری ئەم مانگە لە بەندەری بەیروت سەرەتا ئاگر لە كۆگای ژمارە ١٢ی بەندەرەكە كەوتەوە كە ماددەی تەقینەوەی تیادا هەڵگیرابوو، پاشان تەقینەوەیەكی زۆر بەهێز رووی دا كە هەموو بەیروتی هەژاند.