سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى مووسڵ رایگه‌یاند حكوومه‌تى فیدراڵی كه‌مته‌رخه‌مه له ئاست خه‌ڵكى شنگال و تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكى نه‌ناوه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ئه‌و شاره، بۆیه دواى شه‌ش ساڵ ته‌نیا 20%ى خه‌ڵكه‌كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی خۆیان.
سه‌یدۆ چه‌تۆ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى مووسڵ به (باس‌نیوز)ى راگه‌یاند "دواى شه‌ش ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر كاره‌ساتى شنگالدا، تا ئێستا ته‌نیا 20%ى خه‌ڵكى ئه‌و شاره گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانى وه‌كو كاره‌با و ئاو و شه‌قام و رێگه‌وبان و ناسه‌قامگیریى دۆخى ئه‌منییە، لایه‌نى به‌رپرس كه حكوومه‌تى فیدراڵییە كه‌مته‌رخه‌مه له ئاست شاره‌كه و هیچ هه‌نگاوێكى نه‌ناوه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى".
راشیگه‌یاند "چه‌ندین هێزى ناشه‌رعى له شنگال هه‌ن، بۆیە خه‌ڵكه‌كه‌ى هه‌ست به ئارامى و سه‌قامگیرى ناكه‌ن، له‌وانه‌ش حه‌شدى شه‌عبى و پۆلیسى فیدراڵى و سوپاى عێراق و هێزه‌كانى په‌كه‌كه، ئه‌مه‌ش دۆخێكى ناله‌بارى دروست كردووە".
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى مووسڵ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد "چه‌ند رێكخراوێكى بیانى خێرخوازى نه‌بێ كه هه‌ندێك كۆمه‌ك و هاوكارییان پێشكه‌شى ئه‌و خه‌ڵكه كردووه كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه شاره‌كه، دەنا حكوومه‌تى عێراق هیچ هه‌نگاوێكى كردارى نه‌ناوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و خه‌ڵكه‌ى شه‌ش ساڵه له كه‌مپه‌كان ژیانێكى سه‌خت به‌ڕێده‌كه‌ن و چاوه‌ڕێى گه‌ڕانه‌وه‌ن".