كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە كەركووك هەشت تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك ڕایگەیاند، هەشت كەسی دیكە لە كەركووك بەهۆی پەتای كۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا.

سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ڕۆژی پێنجشەممە 6/8/2020 لە كەركووك 221 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بوون و 42 كەسی دیكە لەو پەتایە چاك بوونەوە و هەروەها هەشت كەسی دیكە بەهۆی هەمان پەتاوە گیانیان لە دەست دا".

گوتیشی، لە كەركووك تا ئێستا پێنج هەزار و 333 كەس توشی كۆرۆنا بوونە كە هەزار و 583 كەسیان لە نەخۆشخانەكانن و سێ هەزار و 479 كەسیان چاك بوونەتەوە و هەروەها 271 كەسیشیان گیانیان لەدەست داوە.