كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پەرلەمانی عێراق بە توندی ڕەخنە لە بڕیارێكی مستەفا كازمی دەگرێت


ئەمڕۆ پێنجشەممە لیژنەی دەستپاكیی پەرلەمانی عێراق بە توندی ڕەخنەی لە بڕیارێكی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق گرت لەبارەی نوێكردنەوەی گرێبەستی كۆمپانیاكانی مۆبایلەوە و بە بڕیارێكی سەیری وەسف كرد.


پەرلەمانتار سەباح عگێلی ئەندامی لیژنەی دەستپاكی بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندووە كە سەیرترین بڕیاری حكوومەتی نوێی عێراق، نوێكردنەوەی گرێبەستی كۆمپانیاكانی مۆبایلە.


گعێلی ئاماژەی بەوە داوە لە كاتێكدا كۆمپانیاكانی مۆبایل پارەیەكی زەبەلاحی حكوومەتی بەغدا قەرزارن، كەچی سەرۆكی حكوومەت لەجێی لێپرسینەوە لە قەرزەكانیان، گرێبەستەكانیان نوێ دەكاتەوە.


پەرلەمانتارەكە نمونەی بە كۆمپانیای مۆبایلی ئەسیر هێناوەتەوە، كە بڕی 240 مليۆن دۆلاری حكوومەتی بەغدا قەرزارە، كەچی حكوومەت داوای نەكردووەتەوە و لەبری ئەوە گرێبەستەكەی بۆ نوێ كردووەتەوە.


داواشی لە مستەفا كازمی كرد بەو بڕیارەی حكوومەتەكەیدا بچێتەوە و ڕێگە بە پەرلەمان بدات ڕۆڵی خۆی ببینێت لە هەڵسەنگاندنی كاری كۆمپانیاكانی مۆبایل لە عێراق.